ئابووری
وادەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانى هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لە دوای تەواوبوونی پشووی جەژن، ئەو 400 ملیار دینارەی كە سەرۆكی حكومەتی عیراق بڕیاری لەسەردابوو رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی ئەوەی پشوو جەژن هات بەسەردا، بۆیە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە دواكەوت".
ئاماژەی بەوەشكرد "دوای تەواو بوونی پشووی جەژن و دەستپێكردنەوەی دەوام، بانكی ناوەندی عیراق پارەكە دەخاتەسەر ژمارە حسابی بانكی ناوەندی لقی هەولێر".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی هەروەها وتی "لە كاتی بڕیاردانی ناردنی پارەكەوە كە پێش جەژن بووە، تا ماوەی 30 رۆژ پێویستە شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لەسەر كێشەكان رێككەوتن بكەن".

بیروڕا