کوردستانی

كۆبوونەوە و گفتوگۆی لایەنەكان دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆبوونەوە و گفتوگۆی لایەنەكان دەستپێدەكاتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی پشووی جەژن لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت گفتوگۆ و كۆبوونەوە دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو دۆخەی ئێستا.

نەسرەدین مەحمود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵدەدەین لە دوای تەواوبوونی ئەو پشووەی جەژن، كۆبوونەوە و گفتوگۆی نێوان لایەنە بەشداربووەكانی حكومەت ئەنجام بدرێت و چارەسەری كێشەكان بكەین".

ئەوەشی خستەڕوو "دەمانەوێت درێژە بە كۆبوونەوەكانی نێوان گۆڕان و پارتی و پارتی و یەكێتی ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی لەو دۆخەی ئێستا كە هەمووان و میللەتیش تێی كەوتوون رزگارمان ببێت".

هەروەها وتی "ئێستا دۆخێك دروستبووە و لایەنەكان لە یەكتری دوورن، لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنەكان، هەوڵدەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان