کوردستانی
حزبێکی هەرێمی کوردستان پشتگیری بۆ خۆپیشاندان راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە بارەی قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان دەڵێت، ئەو بڕیارە بۆ رێگریكردنە لە خۆپیشاندان و دەشڵێت، توڕەیی و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان سنوری تێپەڕاندووە.
هادی عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەڵێت "ئەو بڕیارەی دراوە بۆ قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان، بۆ رێگریكردنە لە خۆپیشاندان و گواستنەوەی، نەك بۆ رێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا".
باسی لەوەشكردووە "نیگەرانی و ناڕەزایەتی هاوڵاتیان هەموو سنورێكی تێپەڕاندووە".
بەپێی ئەو قسانەی ئەو بەرپرسەی یەكگرتوو، حزبەكەی لەگەڵ خۆپیشاندانی هاوڵاتیانە و پشتیوانی و پشتگیری خۆپیشاندەران دەكات لەو دۆخەی ئێستا.