کوردستانی

هاتووچۆ بڕیارێکی نوێی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتووچۆ بڕیارێکی نوێی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دەرکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژی یەکشەممە  31ی ئایاری 2020 دەوامی فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەنێت پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵپەڕی هاتووچۆوە بە ئۆنلاین سەرە وەربگرن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان.

عه‌مید فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە پێش جەژن مامەڵەی نوێکردنەوە مۆڵەتی شۆفێری تایبەت و گشتیشمان دەکرد، هەروەها مامەڵەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ و تازەکردنەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدرا، بۆ دوای جەژنیش لەگەڵ کردنەوەی دەوام سەرجەم ئەو کارانە بەردەوام دەکرێت"

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە هاوڵاتییان لە ماڵپەڕی هاتووچۆوە بە ئۆنلاین سەرە وەربگرن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان و هاوڵاتی لەکاتی سەرەی خۆیدا دەتوانێت بێت مامەڵەکەی خۆی ئەنجام بدات".

سەبارەت بە مامەڵەی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری  ئەوەی خستەڕوو "تاقیکردنەوەی عەمەلی هەیە، بەڵام جارێ تاقیکردنەوەی نەزەری راگیراوە  و دەستمان پێنەکردووەتەوە، چونکە لە هۆڵی داخراودایە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان