کوردستانی

ئایا ئەمساڵ داخڵبوونی گشتیی دەبێت بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا ئەمساڵ داخڵبوونی گشتیی دەبێت بۆ خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان نامەیەکی وەزیری پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوبووە سەبارەت بەوەی بڕیاری داخڵبوونی گشتیی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دراوە، مەودا میدیا بۆ دروستی هەواڵەکە پەیوەندیی بە  بەڕێوبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی کرد و رایگەیاند تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ داخڵبوونی گشتی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی.

 مامۆستا بەکر محەمەد، بەڕێوبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی سەبارەت بە داخڵبوونی گشتیی خوێندکارانی 12ی  ئامادەیی بەبێ  تاقیکردنەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ داخڵبوونی گشتی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی نییە".

 مامۆستا بەکر ئاماژەی بەوەشکرد "لە 1ی حوزەیرانی 2020 خوێندکارانی پۆلی 12 تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەی وزاری، هەروەها هەر خوێندکارێک لە 3 وانە زیاتر کەوتبێت ناتوانێت بەشداری تاقیکردنەوەکە بکات".

جێگای ئاماژەیە، مەودا میدیا پەیوەندیی کرد بە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان