کوردستانی
ئەمشەو لەم ناوچەی هەرێم رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێڪی تەمەن دووساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە بە وتەی ڪەس و ڪاری منداڵەڪە لەناوی ماڵی خۆیان ڪەوتۆتە ناو حەوزی ئاو و خنڪاوە.
کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێڪی تەمەن دووساڵان گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی رانیە بە وتەی ڪەس و ڪاری منداڵەڪە لەناوی ماڵی خۆیان ڪەوتۆتە ناو حەوزی ئاو و خنڪاوە.
رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "ڪەمێك لەمەوبەر تەرمی منداڵێڪی تەمەن دووساڵان لە ڕەگەزی مێ دانیشتووی گەڕەڪی ڕاپەڕینی ناحیەی چوارقوڕنە گەیشتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە، بە وتەی ڪەس و ڪاری منداڵەڪە لەناوی ماڵی خۆیان ڪەوتۆتە ناو حەوزی ئاو و خنڪاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە تەرمەڪەی ڕادەستی ڪەس و ڪاریڪرایەوە، هەروەها مەلەفی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪارەوەتەوەو لەسەر ڕووداوەڪەش ڪەس دەستگیرنەڪراوە لێګۆڵینەوە لە رووداوەڪە بەردەوامە".