کوردستانی
لەم شارەی كوردستان تەقەكردن دەستی پێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، جوتیارانی كورد لە شاری كەركوك گردبوونەوە، بەڵام لە لایەن لیوایەكی تایبەت تەقەیان لێكراوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو جوتیارە كوردانە وەك هەڵوێست بەرامبەر سوتانی گەنمەكانیان گردبوونەتەوە، بەڵام لە لایەن لیوای 61ی كەركوك تەقەیان بەسەردا كراوە و تەقەش لە رۆژنامەنوسان كراوە.
هێزە ئەمنییەكان لە بەرانبەر ئەو تەقەكردنەی لیوای 61 رایانگەیاندووە كە هیچ دەسەڵاتێكیان بەرانبەر ئەو لیوایە نییە و ناتوانن هیچ كارێك بكەن و دواتر بە زەبری تەقەكردن گردبوونەوەكە كۆتایی پێ هێنراوە.