کوردستانی
هەواڵێكی ناخۆش بۆ مووچەخۆران... بە فەرمی بڕیاردرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم بۆ ئەو قۆناغەی ئێستا خەرجی دام و دەزگاكانی هەرێم و مووچە خۆران رێكدەخاتەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا باسی لەوەكردووە "حكومەتی هەرێم هەموو هەوڵێك دەدت بۆ سوككردنی باروگوزەرانی خەڵكی كەمدەرامەت".
باسی لەوەشكردووە "وەك مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت باسی لێوەكردووە بەپێی داهات و توانا داراییەكانی هەرێم، پلانمان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە داناوە و بودجەو خەرجی دامودەزگاكانی حكومەت و مووچە خۆران رێكدەخەینەوە".
بەپێی ئەو قسانەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەت بڕیاریداوە لە كەمكردنەوەو بڕینی بەشێك لە دەرماڵەی مووچە خۆران و مامۆستایان.