کوردستانی

كامیل عەبدولقادر داواكارییەكی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كامیل عەبدولقادر داواكارییەكی هەیە
مەودا میدیا-

كامیل عەبدولقادر، ئەو بەركەوتووەی چەكی كیمیایی كە پێش مانگێك نەشتەرگەری چاندنی سییەكانی بۆ كرا لە وڵاتی ئەڵمانیا داواكارییەكی هەیە لە هەموو لایەك و كەسانی پەیوەندیدار.

كامیل عەبدولقادر، لە بارەی تەندروستییەوە بۆ مەودا میدیا دەدەوێت و دەڵێت "ئێستا دۆخی تەندروستیم باشە لە دوای نەشتەرگەرییەكەوە و پزیشكەكانیش گەشبینین بە نەشتەرگەرییەكە، بەڵام پێویستە بۆ ماوەی 6 بۆ 12 مانگ لەژێر چاودێری پزیشك بم ئەوكات دەردەكەوێت نەشتەرگەرییەكە بە تەواوی سەركەوتو بووە یان نا".

وتیشی "لە ئێستا مانەوەم هەڵبژاردووە لە وڵاتی ئەڵمانیا و نازانم دوای ساڵێكی تر چی روودەدات، بەڵام تا ساڵێكی تر ناتوانم هیچ سەفەرێك بكەم".

لە رێگەی مەودا میدیاوە "داواکارم لەهەموو لایەک هەوڵم بۆ بدەن تا خێزان و منداڵەکانم دەگەن پێم، چونکە لەم کاتە سەختەدا زۆر پێویستم پێیانە و دەبێت لەو كاتەدا ئەوان لەگەڵم بن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتم بكەن لەو وڵات و لەو غەریبی و نەخۆشییە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان