ئابووری
یەکەم وەزارەت مووچەی مانگی دوو وەردەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند رۆژێک دوای ئەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو بکرێت.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو 31ی ئایار، پارەکەی بەغدا دەگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و دەستکاری دەرماڵەی فەرمانبەران نەکات، هەمان هەفتە واتە لە دوای دووی حوزەیرانەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەکرێت.
هەر ئەمڕۆ هەینی جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە رێکخستنەوە بۆ مووچری مووچەخۆران بکات".
ئەوەی تا ئێستا نەزانراوە ئەوەیە ئایا حکومەت بۆ مانگی دوو دەستکاری مووچەی مووچەخۆران دەکات یان نا.