کوردستانی

سوتاندنی گەنمی جوتیاران وەزارەتی کشتوکاڵی هێنایە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوتاندنی گەنمی جوتیاران وەزارەتی کشتوکاڵی هێنایە دەنگ
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی  سەبارەت بە سوتاندنی گەنمی جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت داوایان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردووە سەرو ماڵی جوتیاران لەو ناوچانە بپارێزن.

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کشتووکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە "بەداخەوە سەرو ماڵی جوتیارانمان لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كەوتووەتە بەر ئاگری رق و كینە، سوتاندنی گەنمی جوتیارانمان لە مەخمورەوە بۆ خانەقین بە پرۆسەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانین، كە ساڵانە چەند بارە دەبێتەوە و رەنجی ئەو ساڵەیان بە هەدەر دەدرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "پێشتریش وەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو داوامان لە وەزارەتی پێشمەرگە كردبوو سەرو ماڵی جوتیاران لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بپارێزن بەپێی گونجاوی شوێنەکان، بەڕێوەبەرایەتیەكانی كشتوكاڵیشمان داوایان لە یەكە ئیداریەكانی ئەو ناوچانە كردووە رێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی گیان و ماڵی جوتیاران".

باس لەوەشکراوە "هەروەها نوێنەرمان لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ داوای كردووە دەغڵ و دانی جوتیاران لەو ناوچانە بپارێزرێت".

لە کۆتایی راگەیاندراوەکەشدا هاتووە "لێرەشەوە داوا لە  وەزارەتی  کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەکەین و بەرپرسیارەتی پاراستنی سەرو ماڵی جوتیارانیان لەو ناوچانە لە ئەستۆدایە، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەى زيانەکان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان