کوردستانی
ئەمساڵ یادکردنەوەی دامەزراندنی یەکێتی جیاواز دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رۆژی 1ی حوزەیران 45 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمساڵ یادەکە جیاواز بەڕێوەدەچێت، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش دەڵێت "ئێمە بڕیارمان داوە پێش هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بین".
ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە یادکردنەوەی دامەزراندنی یەکێتی بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەم ساڵیادە بە تایبەت کە ساڵیادی دوای کۆنگرەی چوارەمی یەکێتییە بۆ خۆمان و جەماوەری یەکێتی یادێکی تایبەتە، بەڵام تەندروستی جەماوەر لای ئێمە گرنگە، بۆیە هیچ ئاهەنگ و مەراسیمێک ناکرێت، بەڵام ساڵیادەکە بە چەند رێگایەک دەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "رێگای یەکەم بە میدیایە، هەروەها ئەوەی دیکەش ئەوەیە لایەنگران و دۆستانی یەکێتیی لە ماڵەکانی خۆیان یادەکە بکەنەوە و رێگایەکی دیکەش تۆڕە کۆمەڵاتییەکانە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە بڕیارمان داوە پێش هەمووان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بین و هاوکاری خەڵکانی خۆشمان بین، بۆ ئەوەی پابەندی رێنماییەکان بن".
وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وتی "ئەگەر پەتای کۆرۆنا نەبوایە ساڵیادی دامەزرادنی یەکێتی بۆ ئەمساڵ دوای کۆنگرەی چوار ئاهەنگێکی گەورەمان ساز دەکرد کە گوزارشت لە سیاسەتی سەرکردایەتی نوێێ یەکێتی بکات".