کوردستانی
دواین زانیاری لەبارەی تاقیکردنەوەکانی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەئێستادا خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی چاوەڕێی ئەوە دەکەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی بدات لەبارەی داخڵبوونی گشتی خوێندکاران بۆ تاقیکردنەوەی وزاری کۆتایی ساڵ، بەڵام ئەندامێکی لیژنەی پەروردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ داخڵبوونی گشتیی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی".
موسلیم عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ داخڵبوونی گشتیی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی، هەروەها داوامان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە سەرجەم خوێندکارانی 12ی ئامادەیی بەشداری تاقیکردنەوەی وزاری بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو بڕیارە لەدەست وەزارەتی پەروەردەیە، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت ئێمە توانای ئەوەمان نییە ئەو هەموو خوێندکارە وەربگرین بۆ ساڵی داهاتوو".
ئەندامی لیژنەی پەروردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتی "گەیشتووینەتە ئەوەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروردە باشترین بڕیارە بۆ خوێندکاران".
جێگای ئاماژەیە، بڕیارە لە رۆژی 1ی حوزەیرانی 2020 خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن بەمەبەستی داخڵبوونیان بۆ تاقیکردنەوەی وزاری کۆتایی ساڵ، هەر خوێندکارێکیش لە سێ وانە زیاتر کەوتبێت ناتوانێت بەشداری ئەو تاقیکردنەوەیە بکات.