کوردستانی
تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لەم ناوچەیەی هەرێم گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی دوێنی تووشبوویێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک کە لە نەخۆشخانە کەرەنتینە بوو گیانی لەدەستدا، کە پیاوێکی بەتەمەنە و لە نەتەوەی تورکمانە و لە نەخۆشخانەی پیشەسازیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

د. زیاد خەلەف، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی کەرکوک رایگەیاند "ئەو پیاوە بەتەمەنە، کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، بەسەختی هەناسەی داوە، بۆیە لەڕێگەی ئامێری هەناسەدانی دەستکرد ئۆکسجینی پێدراوە، هەرچەندە لەژێر چاودێرییەکی چڕی پزیشکی بووە، بەڵام لەدوای کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی دوێنێ شەممە گیانی لەدەستداوە".
ئەو تووشبووەی کۆرۆنا پیاوێکی تەمەنی 70 ساڵە بووە و دانیشتووی گەڕەکی غەرناتەی کەرکوک بووە و ئێوارەی دوێنێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.