کوردستانی
سلێمانی.. ئارایشتگایەکی بەناوبانگ داخرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونی به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگایه‌ك داده‌خات.
شاتوو حسێن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئارایشتگای سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به‌سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی، لیژنه‌كه ئارایشتگای نیگار له گه‌ڕه‌كی ئاشتی شاری سلێمانی داده‌خات".
وتیشی "به‌هۆی هه‌ستیاری كاری ئارایشتكردنی خانمان پێویسته ئارایشتگاكان پابه‌ندنی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و ته‌ندروستی بن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه روبه‌ڕوی سزا ده‌كرێنه‌وه".
شاتوو حسێن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای نیگار داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".