کوردستانی
دۆلار بە رێژەی چەند بەرزبووەتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە دوای کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتووچۆ بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی کرایەوە و ئالوگۆڕی دراوەکان تیادا ئاسایی بووەتەوە، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا ناردنی دراو لەلایەن بازرگانەکانەوە بۆ کڕینی کاڵا و شمەک لە دەرەوەی وڵات لە جاران باشترە.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا ئاڵوگۆڕکردن و ناردنی دراو بۆ کڕینی شمەک لە دەرەوەوەی وڵات ئاسایی بووەتەوە، بەڵام پێشتر لەکاتی قەدەغەی هاتووچۆدا بازرگانەکان نەیان ئەتوانی حەواڵە (ناردن) بکەن".
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا ناردنی دراو بۆ کڕینی کاڵا و شمەک لەلایەن بازرگانەکانەوە بۆ دەرەوەی وڵات زۆرباشە و دەتوانین بڵێم لە جاران باشترە، چونکە لەسەردەمی کەرەنتینەدا ئەو جموجوڵە بازرگانییە نەبوو".
سەبارەت بەوەی لە ئێستادا کام دراو زیاتر ئاڵوگۆڕی پێوە دەکرێت جەبار گۆران وتی "لە ئێستادا ئاڵوگۆڕیکردنی دۆلار و یۆرۆ زیاتر، بەڵام بە رێگای یەکەم دۆلارە لەهەموو دراوەکانی دیکە زیاتر مامەڵەی پێوە دەکرێت".
لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش وتی "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کاریگەری لەسەر گرانبوونی کاڵا و شمەک دروست دەکات، بەڵام لە ئێستادا نرخی دۆلار بە رێژەی لە 1% بەرزبووەتەوە ئەمەش کاریگەرییەکی ئەوتۆ دروست ناکات".