کوردستانی
پارتی پەیامێک ئاراستەی یەکێتی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ بەبۆنەی 45مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد.
ئەمڕۆ بەبۆنەی 45مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد.
لە پەیامەکەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتووە "بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جددی بدرێت بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان".