کوردستانی
دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێکە بڕی 400 ملیار دینار لە بەغداوە هاتووەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان هیج خشتەیەکی مووچەی رانەگەیاندووە و باس لەوە دەکرێت بۆ دانەوەی قەرز پارەکە خەرجکراوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی رەسمی نییە سەبارەت بەو پرسە".
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە چاوەڕێن وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵ رابگەیەنێت، بەڵام تاوەکو ئێستا رانەگەیاندراوە".
سەبارەت بە پارەکەی بەغدا بۆ دانەوەی قەرز وتی "تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی رەسمی نییە سەبارەت بەوەی هەرێمی کوردستان پارەکەی بەغدای خەرجکردووە بەمەبەستی دانەوەی قەرز یان نا".
هەروەها لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و پلە باڵاکان وتیشی "لە داهاتوودا بڕیار لەسەر ئەو پرسە دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی لەسەر نەدراوە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵ رادەگەیەنێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستییە.