کوردستانی

جوتیارانی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی زیان دەبەنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیارانی هەرێمی کوردستان رووبەڕووی زیان دەبەنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە، بەڵام بازاڕێکی گونجاو نییە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و بەهۆی داخستنی دەروازە سنوورییەکانیشەوە ناتوانن بەرهەمەکانیان هەناردە بکەن بۆ دەرەوەوە و باشووری عیراق، ئەمەش وایکردووە زیان بە جوتیاران بگات.

شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە داوامان لە وەزارەتی کشتوکاڵ کردووە چارەسەری کێشەی ئەو جوتیارانە بکات، چونکە بەهۆی داخستنی سنوورەکانەوە جوتیاران ناتوانن بەرهەمەکانیان هەناردەی دەرەوە بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێشنیازمان کردووە کۆگای گەورە بۆ هەڵگرتنی بەرهەمەکانیان لەناو ساردکەروەدا دروسبکرێت، بەڵام وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت ئێمە تاوانی داراییمان نییە لە ئێستادا بۆ دروستکردنی ئەو کۆگایانە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال