کوردستانی
عەلی حەمەساڵح بۆ مەودا میدیا: بۆ پەرلەمانی کوردستان ماوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنهى وزه و سامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند هیچ دەنگۆیەک نییە بۆ دیاریکردنی وەزیری سامانە سروشتییهكان و باس لەوەشدەکات ناوی کەسیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ پەرلەمان.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنهى وزه و سامانە سروشتییهكان و پیشهسازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "تائێستا پۆستی وەزیری وەزارەتی سامانە سروشتییهكان هەرێم بە بەتاڵی ماوەتەوە و هیچ دەنگۆیەک نییە بۆ دیاریکردنی وەزیرەکەی".
وتیشی "سیڤی کەسمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ پەرلەمان تاوەکو متمانەی پێبدەین و ئاگاشم لێ نییە"، عەلی حەمەساڵح بە بێزاریيەوە پرسیاری ئەوەی كرد "بۆ پەرلەمانى كوردستان ماوە".
جێگەی ئاماژەیە تائێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری سامانە سروشتییهكان پڕنەکردووەتەوە و ماوەیەکە بەشێك لە میدیاكانەوە دەنگۆی ئەوەیان بڵاودەكردەوە، باز كەریم ناسراو بە شێخ باز، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار كاندید دەكرێت بۆ وەزیری سامانە سروشتییەكان، بەڵام تائیستا بە فەرمی دیاری نەکراوە.