کوردستانی
مامۆستایانی ئایینی داوایەکی گرنگ لە وەزارەتی ئەوقاف دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی داوایەک ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەبارەی بە یەکجاری قەدەغەکردنی پرسە لە دوای تەواوبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناش، چونکە پێیان واییە پرسە جگە لە بارگرانی بۆ خاوەن مردوو ھیچ بنەمایەکی شەرعیشی نییە.
مامۆستا جەرجیس ئیبراهیم، مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەشێک لە مامۆستایانی ئایینی داوایەک ئاراستەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەین لەبارەی بە یەکجاری قەدەغەکردنی پرسە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەچەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف کۆدەبینەوە بەمەبەستی قەدەغەکردنی پرسە لە دوای تەواوبوونی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناش، چونکە پرسە جگە لە بارگرانی بۆ خاوەن مردوو ھیچ بنەمایەکی شەرعیشی نییە".
هەروەها وتی "داوا دەکەین هاوڵاتییان خۆیان لە گێڕانی پرسە بەدوور بگرن و پابەندی رێنماییەکان بن، بۆ ئەوەی کارەساتی گەورە روو نەدات".