کوردستانی

نەخۆشخانەیەكی تر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەخۆشخانەیەكی تر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا تەرخان دەكرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی تەندروستی سلێمانی لە پلانیدایە نەخۆشخانەیەكی تر تایبەت بكات بە تووشبووانی كۆرۆنا.

لە شاری سلێمانی بە نەخۆشخانەی ئاسا-وه كه تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا تەنیا 180 قەرەوێڵە هەیە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا، لە ئێستاشدا بەشی زۆری ئەو قەرەوێڵانە پڕبوونەتەوە و چەند دانەیەكی كەمی لێ ماوە.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بە دڵنیایەوە ئەگەر ئەو قەرەوێڵانەی كە دانراون بە تووشبووانی كۆرۆنا ئەوا نەخۆشخانەی تر تایبەت دەكەین بە تووشبووانی كۆرۆنا".

وتیشی "تا ئێستا دیاری نەكراوە چ نەخۆشخانەیەكی تر تایبەت دەكرێت بەڵام لە ئامادەكاریدان".


Qaiwan
Qaiwan