کوردستانی
بەم شەوە هەواڵێكی خۆش و تایبەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسێكی تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەشێك لەو هاوڵاتیانەی كە تووشی ڤایرۆسەكە بوون، چاكبوونەتەوە و لە دوو رۆژی داهاتوو دەچنەوە ناو كەسوكاریان، داواش دەكات هاوڵاتییان پابەندبن.
بەرپرسێكی تەندروستی سلێمانی پێی باش نەبوو ناوی بڵاوبكرێتەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "30 لەو تووشبووانەی كە لە ماوەی رابردوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، چاكبوونەتەوە و لەم دوو رۆژەدا رەوانەی ماڵەوە دەكرێن و دەچنەوە ناو كەسوكاریان".
ئەو بەرپرسە هەروەها وتی "بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تایبەتی لە ئەمشەو كە زیاتر لە 100 كەس تووشبوون لە سنوری سلێمانی، ئەوەمان رانەگەیاند كە ژمارەیەك لە تووشبووەكان چاكبوونەتەوە".
وتیشی "تەنیا تكامان ئەوەیە هاوڵاتیان پابەندبن و خۆیان بپارێزن و رێنماییەكان جێبەجێ بكەن".