جیهانی

ژمارەی تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە تورکیا دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە تورکیا دابەزی
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون و گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکە بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 839 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
 
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 35 هەزار و 600 پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان ئەنجامداوە و 839 تووشبووی دیکە تۆمارکراون، کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتووەتە 163 هەزار و 942  کەس. 

وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد "989 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و بە گشتی 127هەزار و973 کەس چارەسەرکراون، هەروەها 25 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بۆ  چوار هەزار و 540 کەس بەرزبووەتەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب