کوردستانی

بڕیاری نوێ دەدەرێت لەبارەی رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری نوێ دەدەرێت لەبارەی رێکارە نوێیەکانی قەدەغەی هاتووچۆ
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری شەش رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی دەرکرد لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی رێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوکات ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دانانی رێکاری نوێی قەدەغەی هاتووچۆ.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و هەر بڕیارێکی نوێ بدەین بە فەرمی رایدەگەیەنین".

هاوکات لەشکر حامید، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە چاوەڕێی کۆبوونەوەی پارێزگای سلێمانی دەکەین، ئەوان چ بڕیارێک بدەن ئێمە جێبەجێێ دەکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال