کوردستانی
لەم ناوچەیەی هەرێم رووداوێکی دڵتەزێن روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو لە قەزای سۆران گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا و تاوەکو ئێستا هۆکاری ئەوە نەزانراوە خۆی کوشتووە یان فیشەک لەدەستی دەرچووە.
مقدەم شەمال دێواری حامد، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ شەو كاتژمێر 10:00 گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ بەناوی ( د. ت. ك ) دانیشتووی قەزای سۆران لە گەڕەكی هەندرێن پیشە "پ .م" بەهۆی بەركەوتنی گوللەوە بریندار بوو بەچەكی جۆری كلاشنكۆف لەبەر سەختی برینەكەی دەست بەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر كرا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا".

وتەبێژی پۆلیسی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد "لەڕێگای نەخۆشخانە لە هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و بەرێز دادوەری لێ ئاگادار كراوەتەوە، هەروەها جارێ دیار نییە خۆی کوشتووە یان لەدەستی دەرچووە".