کوردستانی
پارتی بڕیارێکی نوێی لە بارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ یەکێتی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت بڕیارە راپۆرتێك ئامادە بكەن و دواتر مەكتەبی سیاسیی پارتی پەسەندی بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و دواتر لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆدەبنەوە.
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت بڕیارە راپۆرتێك ئامادە بكەن و دواتر مەكتەبی سیاسیی پارتی پەسەندی بكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتی و دواتر لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆدەبنەوە.
د. جەعفەر ئیبراهیم ئێمینكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگهیاندووە "چوار ئەندامی خۆمان راسپێردراون بۆ ئەوەی راپۆرتێك ئامادە بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، دوای ئامادەكردنی راپۆرتەكەش مەكتەبی سیاسی كۆدەبێتەوە و پەسەندی دەكات و دواتر وادەیەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دیاری دەكرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە پێویستە بۆ ئەوەی ئەو دۆخەی ئێستا هەیە ئاسایی بكرێتەوە، چونكە ناكرێت بەو شێوەیە بەردەوام بێت لەبەر ئەوەی سەرەتای پێكهێنانی حكوومەت سێ لایەن و پێكهاتەكان بڕیاریان داوە بەشداری لە حكومەتدا بكەن و هەندێكیشی خۆیان كردە ئۆپۆزسیۆن لەسەر داواكاریی خۆیان، كە بڕیاریان دا ئۆپۆزسیۆنێكی باش بن و ئەویش وا دەرنەچوو".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەمە كاریگەریی خراپی بۆ گفتووگۆكردن لەگەڵ بەغداش دەبێت، چونكە ناكرێت بە دوو شێوە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بكرێت و زانیاریی هەڵە بەبەغدا بدرێت، بۆیە پێویستە ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن".