کوردستانی
شاندێکی پارتی سەردانی یەکێتی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەبۆنەی 45مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان شاندێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەردانی مەڵبەندی 3ی یەکێتی کرد لە شاری هەولێر بە سەرۆکایەتی عەلی حسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی.
عەلی حسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "ئێـمە پەیامی پیرۆزبایی مەکتەنی سیاسی پارتی و سەرجەم ئۆررگانەکانی پارتیمان هێناوە بۆ یەکێتی، هەروەها گفتوگۆ دەکەین لەبارەی کێشەکانی ئێستا و پێکەوە کارکردنمان لەم دۆخەدا".
ئاماژەی بەوەکرد "هەموو لایەنە سیاسییەکان گرنگن، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی پێیانە لەم کاتەدا، چونکە دۆخی سیاسی عیراق دەزانین چۆنە لە ئێستادا".
هاوکات رێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مهڵبهندی 3ی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە هەولێر رایگەیاند "هەموو ئەو ئەرکانەی کە رووبەڕووی یەکێتی دەبێتەوە بەوپەڕی شانازییەوە قوربانی بۆ دەدەین".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ پێشوازیمان کرد لە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پەیامی پارتیان بە ئێمە گەیاند، هەروەها ئێمە دەرگامان کراوەیە بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد "قۆناغی داهاتوو رەنگە سەختبێت بەرامبەر هەموو حزبە کوردستانییەکان، بۆیە پێویستە لایەنەکان گفتوگۆیەکی راستەقینە لەگەڵ یەک بکەین، بۆ ئەوەی ئەو قەیرانەی رووبەڕووی هەرێم بووەتەوە چارەسەر بکرێن".