عیراقی

زۆرترین تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زۆرترین تووشبوون بە كۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی 429 كەسی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارەكانی عیراق راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو لە شارەكانی عیراق پشكنین بۆ 10 هەزار و 495 كەس كراوە و دەركەوتووە 429 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

لە رەسافە 80 كەس و لە كەرخ 47 كەس و مەدینە توب 45 كەس و نەجەف 6 كەس و بەسرە 22 كەس و سلێمانی 102 كەس و دهۆك 2 كەس و كەربەلا 11 كەس و دیالە 4 كەس و واست 41 كەس و بابل 4 كەس و دیوانییە 8 كەس و میسان 38 كەس و موسەنا 13 كەس و نەینەوا 6 كەس.

هەر لە ماوەی ئەو 24 كاتژمێرەدا 119 كەس چاكبوونەتەوە و 10 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ شەش هەزار و 868 كەس بەرزبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan