جیهانی

ترەمپ: ئاشتیم دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ: ئاشتیم دەوێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند ئاشتی دەوێت و حەزی لە ئاشتییە ئاماژەی بەوەشکرد باشترین سەربازیان ناردووەتە بەغدا بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا.
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "من جەنگم ناوێت ئاشتیم دەوێت، حەزم لە ئاشتییە، ئێرانیش دەبێت زیاتر لە هەرکەسێک ئاشتی بوێت".
 
ترەمپ پەیامێکی ئاراستەی ئێران کرد وتی "باشترین سەربازەکان بە کوشندەترین چەکەکانمان ناردووەتە بەغدا بۆ پاراستنی باڵیۆزخانەکەمان".
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنی لایەنگرانی حیزبوڵا به‌هۆی بۆردومانكردنی چه‌كدارانی حزبوڵڵای عیراقی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا گردبوونه‌وە و هه‌ڵیانکوتایە سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لە بە‌غدا.

Qaiwan
Qaiwan