تەندروستی

پێنج خواردنەوەی سیحری كە بەزوویی چەوريی ورگ و زیادەی جەستەت لادەبەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج خواردنەوەی سیحری كە بەزوویی چەوريی ورگ و زیادەی جەستەت لادەبەن
مەودا میدیا-

دانیشتنی مرۆڤەكان بۆ ماوەیەكی زۆر لە ماڵەوە بەهۆی دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بووەتە هۆی ئەوەی بەشێك لە مرۆڤەكان كێشی جەستەیان، بەتایبەت چەوریی ورگیان زیادبكات. دەركەوتووە ئەو كەسانە سەرەڕای وەرزشكردن و رێكخستنەوەی سیستمی خۆراكییان ناتوانن چەوری ورگیان لاببەن.

ماڵپەڕی "تایمز نیوز ناو" هەڵساوە بە دیاریكردنی لیستێكی خواردنەوەی سیحری كە بە ماوەیەكی كەم دەتوانن كێشت كەمبكەنەوە و بەشێوەیەكی بەرچاویش چەوریی ورگت كەمبكەنەوە.

خواردنەوەكان ئەمانەن: 
یەكەم: ئاو، خورادنەوەی ئاو یارمەتی مرۆڤ دەدات لە كەمكردنەوەی چەوریی ورگ، چونكە ئاو باشترین و ئاسانترین رێگەیە بۆ لابردنی چەوری، هەروەها ژەهری جەستە ناهێڵێت، هاوسەنگی شلەمەنییەكانی ناو جەستەش رێكدەخات.

دووەم: سركەی سێو، ئەو سركەیە یارمەتیت دەدات لە لابردنی چەوری ورگ، هەروەها بەربڵاوترین رێگەیە بۆ دابەزینی كێشی جەستەی مرۆڤ. هەروەها سركەی سێو وا دەكات مرۆڤ هەست بە تێربوونی زیاتر بكات و خێراتربوونی پرۆسەی سووتاندنی چەوری ورگ پێشدەخات. لەگەڵ ئەوەشدا توێژینەوەیەك كە لەسەر ئاژەڵ تاقیكراوەتەوە دەریخستووە ئەو سركەیە رێگری دەكات لە زۆربوونی كێش و كەمكردنەوەی چەوری لە ورگ و گورچیلەدا.

سێیەم: چای سەوز، چای سەوز لە خواردنەوە تەندروستەكان ئامادەكراوە و زۆرترین كاریگەریی بۆ كەمكردنەوەی كێش هەیە، هەروەها پێكهاتەی خۆراكیی تەندروست و دژە زیادبوونی تێدایە. توێژینەوەكان دەریانخستووە كە چای سەوز بەهۆی پێكهاتە تەندروستەكانی ناوییەوە توانای زووتر سوتانی چەوری و رێكخستنەوەی سیستمی خۆراكی هەیە، هەروەها چای سەوز مادەی كافینی تێدایە كە وزەی مرۆڤ و توانای راهێنانی لەكاتی وەرزشكردندا زیاد دەكات و رۆڵی لە كەمكردنەوەی كێشی جەستەدا هەیە.

چوارەم: شەربەتی لیمۆ، رێگایەكی باو و كاریگەرە بۆ دابەزاندنی كێش، بەتایبەت كاتێك پێش نانخواردنی بەیانی پەرداخێكی لێ بخۆیتەوە كە هەم كێشت دادەبەزێنێت هەمیش وزەی زیاترت دەداتێ. 
لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بنەما سەرەكییەكانی دیكەی خواردنی تێدایە بەشێوەیەك بۆ تەندروستبوونی دڵ یارمەتیت دەدات، هەروەها چەوری لادەبات، لەگەڵ ئەوەشدا مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەت لەسەر كەمدەكاتەوە و كرداری هەرسكردنی خۆاركیش لە جەستەدا خێراتر دەكات.

پێنجەم: زەنجەفیلی گەرم، خورادنەوەی شەربەتی زەنجەفیلی گەرم یارمەتیدات دەدات لە چارەسەركردنی كۆمەڵێك نەخۆشیدا، هەروەها خواردنەوەی واتلێدەكات هەست بە تێربوون و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن بكەیت، ئەوەش یارمەتیت دەدات بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستەت.

Qaiwan
Qaiwan