کوردستانی

عەبدوڵڵا مەلا نوری: دەسەڵات لە ھەولێر تۆقیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


عەبدوڵڵا مەلا نوری: دەسەڵات لە ھەولێر تۆقیوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت هەر بە راستی دەسەڵات لە هەولێر تۆقیوە و بڕوا بکەن لەو شارەدا دەسەڵات لە سێبەری خۆشیان دەترسن ئاماژەی بەوەشکردووە تەنانەت ناو قەڵای هەولێریشیان بە هێزی چەکدار تەنیوە.

عەبدوڵای مەلا نوری، ئەندام پەرلەمانی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی  "پێمخۆشە هەموان بزانن، هەر بە راستی دەسەڵات لە هەولێر تۆقیوە و بروا بکەن لەو شارەدا دەسەڵات لە سێبەری خۆشیان دەترسن، ئەوە نیشانەی لەرزۆکی دەسەڵاتە وای کردووە لە هەمو کوچەو کۆڵانێک ، لە سەر پردو ژێر پردەکان مەفرەزەی چەکداریان داناوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تەنانەت ناو قەڵای هەولێریشیان بە هێزی چەکدار تەنیوە، بێ متمانەیی و بۆشاییەکی ئێجگار گەورە لە نێوان دەسەڵات و خەڵکی رەسەنی هەولێردا دروست بووە، هەروەها دەسەڵات لەو شارەدا متمانەی بەوە نەماوە ئەو هێزە ئەمنی و چەکدارانە بیانپارێزن کە خەڵکی شارەکەن، بۆیە بە ناچاری و بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی خۆیان، بۆ ترساندنی خەڵک پەنایان بۆ کەسانێکی چەکدار بردووە کە خەڵکی باشوری کوردستان نین.( واتە مورتەزەقە)".

نووسیوشیەتی "دڵنیابن لە ئەگەری هەر خۆپیشاندان و سەرهەڵدانێکی جەماوەری ئەو هێزانە پەرتەوازەو سەرگەردان دەبن.
ئێمە دەزانین ئاستی ستەم و زوڵمی دەسەڵات لەو شارەدا گەورەیە.، ئێمە دەزانین دەسەڵات لەو شارەدا بە ئەنواعی رێگا گورزی گەورەی لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ئەو شارە داوە، بەڵام ئاگادارو دڵنیاشین کە گوڕوتینێکی جەماوەری جدی هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخە، هەروەک دڵنیاین لە ئاستی ناوخۆو عێراق و نێودەوڵەتیش گڵۆڵەی دەسەڵات لە لێژییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان