تەندروستی
کام خواردنانە بۆ ددانەکانمان تەندروستە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
هەندێک خۆراک هەیە کە زیان دەگەیەنن بە ددانەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک خواردن هەن کە بۆ تەندروستی ددان و جوانکردنی ددان بەکاردێن، ئەوانیش:
1-کشمیش،هەرچەندە هەندێک کەس وابیردەکەنەوە کە کشمیش خاوەنی بڕێکی زۆر لە شەکرە, بەڵام ئەو شەکرەی لە ناو کشمیش دایە زیانبەخش نیە و بگرە تەندروستیشە بۆ ددانەکانت.
2-گۆڵد بێری، بە هۆی بونی ماددەی کیمیایی لە پێکهاتەکەیدا رێگە لە کلۆربوونی ددان دەگرێت، هەروەها چای رەش لە توانایدا هەیە بەکتریایی ناودەم لە ناو بەرێت.
3-پەنیر، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستی ترشەڵۆکی ناودەم وە گەشەی بەکتریایی ناودەم لاواز دەکات لەگەڵ سێودا، کە دەبێتە هۆی پاککردنەوەی ددان و لە ناوبردنی بەکتریایی ناودەم.
4- خواردی شیر و ماست بۆ ددانەکانمان گرنگە، هەروەها بەگشتی خواردنی سەوزە و میوەکان و ماسی بۆ ددانەکان پێویستن.
4- خواردی شیر و ماست بۆ ددانەکانمان گرنگە، هەروەها بەگشتی خواردنی سەوزە و میوەکان و ماسی بۆ ددانەکان پێویستن.