کوردستانی

لێدوانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەران
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەپێی وەزارەتەکان داتاکانی هەرێم ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت ئاماژەی بەوەشکرد دابەشکردنی مووچە لەکاری یەکەمی حکومەتە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەپێی وەزارەتەکان داتاکانی هەرێم ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "لەرووی مادییەوە زیانێکی زۆر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتووە بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام ئە رێکارانە لە بەرژەوەندی خەەڵکی هەرێمە".

سەبارەت بە کەمکردنەوەی مووچە ئەوەشی ئاشکرا کرد "مووچەی پلەی باڵا و تایبەتەکان بەرێژەیەکی بەرچاو کەم دەکرێتەوە، هەروەها حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2020 چوار مووچەی داوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا مەترسیدارە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن".

لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە وتی "دابەشکردنی مووچە لەکاری یەکەمی حکومەتە، هەروەها بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستمان بێت مووچە دابەش دەکەین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان