کوردستانی
قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگایەکی هەرێم بەفەرمی درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت رەوشی پارێزگاکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپە ئاماژەی بەوەشکرد بڕیاریان داوە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو 24 کاتژمێری دیکە قەدەغەی هاتووچۆ بێت.
پارێزگاری دهۆک رایدەگەیەنێت رەوشی پارێزگاکەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراپە ئاماژەی بەوەشکرد بڕیاریان داوە بەلایەنی کەمەوە تاوەکو 24 کاتژمێری دیکە قەدەغەی هاتووچۆ بێت.
فەرهاد ئەترووشی، پارێزگاری دهۆک ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ رایگەیاند "بەلایەنی کەمەوە بۆ 24 کاتژمێری دیکە، حەز دەکەین خەڵک هاوکارمان بکات و هاتووچۆ نەبێت، تەنیا بۆ ئەو حاڵەتانەی رێگەپێدانیان هەیە، تاوەکو ئەوانەی بەرکەوتووی تووشبووەکانن، هەموویان کۆبکەینەوە چ لە کەرەنتینە یان لە نەخۆشخانە".
لە دهۆک، هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆوە هاتووچۆ دەستپێ ناکاتەوە، بەڵام پارێزگاری دهۆک ئاشکرای کرد "ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان دەکرێت".