کوردستانی
چی لەناو نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێم دەگوزەرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە سەردانی سەنتەری کۆرۆنای کردووە لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی باس لەوە دەکات، کە کۆمەڵێک پزیشک و کارمەند و ئیداری و کارگێری و کارگوزار کە ژیانی خۆیان و ماڵ و مناڵیان خستۆتە مەترسیەوە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی نووسیوویەتی "تووشبووانی نوێ سەرەیان گرتبوو بۆ پرکردنەوەی فایل بۆ ئەوەی داخڵ بکرێن کە هەموو جۆرە تەمەنێک و رەگەزێکی تیابوو سەرەرای ئەوەی 4 پزیشک خەریک بوون یەکێکیان لەبەر دەرگاکە سیان لە ژوورەوە، هەروەها خێزانێک هاتنە لام لەناو حەوشەی نەخۆشخانەکە ووتی دکتۆر گیان من خۆم و مێردەکەم و ۲ مناڵەکەم نەتیجەکەمان دەرچووە هەڵگرین٫ وتم بەداخەوە بەس سوپاس بۆ خوا کە تەندروستیتان باشە٫ ووتی دکتۆر گیان خەمی خۆمانم نیە دایک و باوکم بەتەمەنن و لە ماڵەوە وەزعیان خراپە و تەنگە نەفەسەن فریایان کەون ٫ لەویا کاک ئازاد بەرێوبەری کارگێری ووتی قسەم لەگەڵ کردوون تۆزێکیکە اسعاف ئەروات ئەیانهێنێت پێم خۆشبوو ئەو خێزانە خۆیان ئەم قسانە بکەن بەس رازی نەبوون تەنانەت وێنەشیان بگرم".
ئاماژەی بەوەشکردووە "نەخۆشخانەکان لە لێوای پربووندایە، هەروەها پاڵەوانی راستەقینە ئەوانەن کە لەوێن نەک ئێمە کە لەسەر شاشەین من تەنها شانازیەکانی ئەوان دەگوازمەوە".
لە کۆتایشدا دەڵێت "ئەمە جگە لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر ئاسۆ و کلینیکی علی ناجی و کەرەنتینەکان و ئەو هۆتێلەش کە تایبەت کراوە بە تووش بووانی کۆرۆنا کە ئەوانیش هەر یەکەیان داستانێکیان تیا تۆمارکراوە و بەردەوامیشە٫ پرە لە پاڵەوانەکانی ئەم جەنگە، بۆیە تکایە پابەندبن".