کوردستانی
مژدەیەک بۆ قەزای ئاکرێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار حمەد
وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ رایدەگەیەنێت چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک چاکبوونەتەوە ئاماژەی بەوەشکرد سەرجەم تووشبووانی کۆرۆنا لە ئاکرێ چاکبوونەتەوە.
سەباح زوهێر، وتەبێژی تەندروستی ئاکرێ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمشەو ئەو چوار تووشبووەی کۆرۆنا کە مابوون چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت ".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە قەزای ئاکرێ تەنها شەش حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا هەبوون و سەرجەمیان چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، هەروەها ئەو شەش کەسە بۆ ماوەی چەند رۆژێک هەر لە ژێر چاودێریدا دەمێنەوە تاوەکو بە تەواوەتی دڵنیا دەبینەوە لە تەندروستییان".