کوردستانی
زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا قەزایەکی کوردستان ناچار بەکەرەنتینەکردن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن رایدەگەیەنێت پێشبێنی دەکەین ئەمشەو 30 بۆ 40 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی رابگەیەنرێت، ئاماژەی بەوەشکرد سبەی بڕیارێک دەدەن لەسەر کەرەنتینەکردنی قەزای پێنجوێن.
دکتۆر خالید عەبدوڵا، بەڕێوبەری تەندروستی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "نزیکەی 300 سامپڵ لە هاوڵاتییان وەرگیراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، کە پێشبێنی دەکەین 30 بۆ 40 حاڵەتی پۆزەتیڤ بێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە بن".
سەبارەت بە کەرەنتینە کردنی پێنجوێن ئاماژەی بەوەکرد "ئەگەر ئەو 30 بۆ 40 حاڵەتە رابگەیەنرێت ئەوا سبەی بڕیارێک دەدەین لەسەر کەرەنتینەکردنی قەزای پێنجوێن".
وتیشی "لە قەزای پێنجوێن 60 حاڵەتی تووشبووی کۆرۆنا لە تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و 40 حاڵەتیان هیچ نیشانیەکیان نییەوە و 20 تریشیان تەنها تا و کۆکەیەکی سوکیان هەیە".