کوردستانی

بەکارهێنانی دەمامک لە شارێکی کوردستان دەبێتە کولتوور

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەکارهێنانی دەمامک لە شارێکی کوردستان دەبێتە کولتوور
مەودا میدیا-

له‌ شاری قەرسی باکووری کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێدا چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ به‌بێ ده‌مامك قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌وه‌ ده‌بینرێت كه‌ هاوڵاتییان پابه‌ندی رێكاره‌كانن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ماوەی چەند رۆژێکە‌ قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان لە شاری قەرس ده‌ستیپێكردووه‌، شه‌قام و كۆڵانه‌كانی شاره‌كه‌ جموجوڵی تێكه‌وتووه‌.

هەروەها، زۆرینه‌ی زۆری ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ شه‌قامه‌كان و گه‌ڕه‌كه‌كان، له‌ ماڵه‌كانیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌مامكیان پۆشیووه‌، هاوكات هاووڵاتییان پابه‌ندی یاسای دووره‌په‌رێزیی كۆمه‌ڵایه‌تیین و دوای ماوه‌یه‌كی درێژ چێژ له‌ پیاسه‌كردن وه‌رده‌گرن له كه‌شوهه‌وایه‌كی خۆشی خۆره‌تاودا.

ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە،‌ تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان له‌ رێگه‌ی بڵندگۆوه‌، ئه‌وه‌ وه‌بیری هاووڵاتییان ده‌هێننه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌مامك بپۆشن و پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان