جیهانی

ئەمریکا پشتگیری عیراق دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمریکا پشتگیری عیراق دەکات
مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت دەبێت بەردەوامبن لە رەگ و ریشە هەڵکەندنی شانە نووستووەکانی داعش و تۆڕەکانیان ئاماژەی بەوەشکرد ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبووە بە پێدانی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریکردنی عیراق.
 
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش کە بە ئۆنلاین بەڕێوەچوو رایگەیاند "دەبێت بەردەوامبین لە رەگ و ریشە هەڵکەندنی شانە نووستووەکانی داعش و تۆڕەکانیان، هەروەها هاوکاریی دارایی تایبەت بە سەقامگیریی ناوچە ئازادکراوەکان لە عیراق و سووریا بکەین".

باسی لەوەشکرد "لەلایەن واشنتنەوە پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق کراوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبووە بە پێدانی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریکردنی عیراق".
 
 ئاماژەی بەوەشکرد "راستە پەتای کۆرۆنا گوشاری گەورەی خستووەتەسەر بودجەی وڵاتانمان، بەڵام ئێمە داوا لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەکە دەکەین پابەندبین بە بەڵێنەکانمان بۆ گەیشتن بە ئامانج و دابینکردنی بڕی زیاتر لە 700 ملیۆن دۆلار بۆ ساڵی 2020".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان