کوردستانی
ئاگرێکی گەورە لە ناوچەیەکی هەرێم کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو تۆپخانەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی پەكەكەیان لە سنووری ناحیەی سیدەكان تۆپباران كرد و بەوھۆیەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەكە كەوتەوە و تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامی هەیە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکان بە مەودا میدیا راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:10 خولەک لەلایەن چەکدارانی پەکەکە هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە نزیک گوندی خەلیفان، دوای کاتژمێر 11:45 خولەک لەلایەن سەربازانی تورکیاوە وەڵامی هێرشی پەکەکەیان دایەوە و تۆپبارانی ئەو سنوورەیان کرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی تۆپبارانەکەوە ئاگرێکی گەورە دروستبوو لە کاتژمێر 12:00ی شەوی رابردوو تاوەکو ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامی هەیە لە گوندەکانی سیران و خەلیفان و مێرگەڕەش ئاگرەکە بوونی هەیە، ئەگەری تەشەنکردنی هەیە ئەگەر کۆنتڕۆڵ نەکرێت".
بەڕێوبەری ناحیەی سیدەکان سەبارەت بە زیانەکانی وتی "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە پووش و پاوانێکی زۆر سووتاون".