عیراقی
"هێرشه‌كه‌ی سه‌رباڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا، راگه‌یاندنی شه‌ڕی راسته‌وخۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مامۆستایه‌كی زانكۆ پێی وایه ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، راگه‌یاندنی شه‌ڕێكی راسته‌وخۆیه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌وه دژ به ئه‌مریكا، نه‌ك ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، باس له‌وه‌ش ده‌كات به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شد له‌لیستی تیرۆری ئه‌مریكادان.
دڵشاد نامیق مامۆستای زانكۆ به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند:" هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ئه‌مریكا تێبینی له‌سه‌ر ئه‌م هێزه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت فشاری خسته سه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی بچووككردنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بدات به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م هێزه میلیشیاییه له په‌رله‌مانی عێراق یاسای بۆ ده‌ركراو هه‌ر به‌و شێوه میلیشیاییه‌ی كه هه‌یه شه‌رعیه‌تی پێدرا ."
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ وتیشی:" پێشتر ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه ئه‌م هێزه تا ئێستا له‌عێراقدا زیاتر له 13 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی ئه‌مریكا له‌عێراقدا ، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا شه‌رعییه‌تیان هه‌یه چونكه له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق ماونه‌ته‌وه، بۆیه ئێستا ئه‌م هێزانه وه‌ك هێزی داگیركه‌ر ناناسێنرێن، وه ئه‌مریكا به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی ئه‌م هێزه‌ی له لیستی تیرۆر داناوه وه‌ك ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و كۆمه‌ڵێك ناوی دیاری دیكه، هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی كراوه راگه‌یاندنی شه‌ڕێكی راسته‌وخۆی حه‌شدی شه‌عبییه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌تیبانه‌ی وابه‌سته‌ی ئێرانن به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا، وه ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵێك رووخساری دیاری سیاسی عێراقی له‌م هێرشه‌دا، وه‌ك خزعه‌لی و فه‌لاح فه‌ياز و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ئه‌وه‌ی روویداوه خۆپیشاندان نیه، به‌ڵكو شه‌ڕێكی راسته‌وخۆیه له‌لایه‌ن هێزێكی پڕچه‌كه‌وه كراوه، كه به‌پێی یاسا به‌شێكه له هێزی به‌رگری عێراق، هه‌ربۆیه ئێستا ده‌كرێت بڵێن سوپای عێراق تۆمه‌تباره له‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا."
دڵشاد نامیق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ماوه‌ی رابردوودا تۆمه‌تبارن به كوشتنی خۆپیشانده‌ران و ده‌ستیان سور بووه به‌خوێنی خۆپیشانده‌ران، بۆیه له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی عێراقی به‌ره‌و لاوازی رۆشتبوون ئێستا له ڕێی ئه‌م هێرشه‌وه ده‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌ت بۆخۆیان بگێڕنه‌وه و خۆیان به‌هێز بكه‌نه‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مه به‌كارتێكی ئێران داده‌نرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی وابه‌سته‌ی ئێرانن كه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بكاته ئامانج له عێراقدا، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كارته به‌كاربهێنێت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، هه‌روه‌ك چۆن له‌سالێ 1979 له‌هێرش كردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران ئه‌نجامی دا.