عیراقی

9 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزادران

مەودا میدیا - سلێمانی |


9 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزادران
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی‌  رایدەگەیەنێت‌ هێزه‌كانی ئاسایش توانیویانە 9 كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر.

لە راگەیاندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاتووە "له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی , هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی   25/6/2019 تا ڕۆژی  19/2/2020 به‌بڕیاری دادوه‌ر ، له‌پارێزگای سلێمانی نۆ  كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات )  ، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2 ، ڕۆژانی 19/5/2020 و 20/5/2020 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌، تاوانباران".

1-( هـ ، ع ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1994 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ،  سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی  (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

2-( ن ، خ ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی ( 7 )مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

3-( س ، ع ، ق) له‌دایك بوی ساڵی ( 1993 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ  ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

4-( هـ ، ێ ، ع ) له‌دایك بوی ساڵی  ( 1981 )  ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی  (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

5-( ڕ ، ح ، ف ) له‌دایك بوی ساڵی (  1992  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

6-( م ، ڕ ، ت ) له‌دایك بوی ساڵی (  1997  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

7-( ڕ ، ب ، ف ) له‌دایك بوی ساڵی (  1999  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

8-( م ، ر ، ح ) له‌دایك بوی ساڵی (  2001  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

9-( ز ، ح ، م ) له‌دایك بوی ساڵی (  1998  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان