کوردستانی
کارمەندی یەکێک لە بەڕێوبەرایەتییەکانی سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ كارمەندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ كارمەندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "كارمەندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى بەناوی (باسم ساڵح عبدولستار) ته‌مه‌ن (59) ساڵ، كارمه‌ند له هۆبه‌ى داتا و زانیارى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 7/6/2020 بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا".
ئه‌ندازیار غالب محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى كۆنترۆڵ و گه‌یاندنى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاند "كۆچكردو ماوه‌ى زیاتر له دوو مانگه له ماڵه‌وە به ئۆنلاین ده‌وامى كردووه و كارى كۆكردنه‌وه‌ى داتا و زانیارى كاره‌با و به ئۆنلاین نێراوه بۆ وه‌زاره‌ت".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ركه‌وتن هه‌ر دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا گرووپێك له فه‌رمانبه‌رانمان راسپارد كه نه‌یه‌ن بۆ ده‌وام و له ماڵه‌وه به ئۆنلاین كار بكه‌ن. خوالێشبوو یه‌كێك بوو له‌و كارمه‌ندانه كه له ماڵه‌وه كارى ده‌كرد، هیچ به‌ركه‌وتنى له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانى دیكه نه‌بووه، هەروەها ئه‌و گرووپه‌ى ئێستا به‌ئۆنلاین له ماڵه‌و كارده‌كه‌ن و نایه‌ن بۆ ناو فه‌رمانگه".