کوردستانی
ئایا گۆڕانکاری لەکاتی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەییدا دەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ گۆڕینی کاتی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندکارانی 12 ئامادەیی ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاتر ببێت چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەن.
هەردی مەعروف، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی حوزەیرانی 2020 ئەو خوێندکارانە 12ی ئامادەیی كە لە چوار وانە زیاتر كەوتوون و ژمارەیان 25 هەزار قوتابی دەبوو تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمیان ئەنجامدا بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ".
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئاماژەی بەوەشکرد "لە 11-7-2020 یەكەم رۆژی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی 12ی ئامادەی دەبێت و خشتەکان راگەیەندراوە, تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک نییە بۆ گۆڕینی ئەو کاتە".
هەردی مەعروف وتی "ئەگەر مەترسییەکانی کۆرۆنا زیاتر ببێت ئێمە چاوەڕوانی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەین ئەو کاتە بەپێی ئەو راپۆرتە بڕیار لە گۆڕێن یان نەگۆڕینی کاتی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دەدەین".