جیهانی
توركیا هۆشداری دایە ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی توركیا داوای كرد لە ئێران شەڕی پەكەكە بكەن بە تایبەت دوای جێگیربوونی ژمارەیەكی زۆر لە چەكداری پەكەكە لە شاخی ماكۆن.
سولەیمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی توركیا لە كاتی سەردانی بۆ سنوری ئێران- توركیا كە ئێستا دیواری بۆ دەكرێت رایگەیاند" ئەو دیوارە رێگری دەكات لە هاتنی تیرۆرست بۆ ناوخۆ و كاری قاچاخ كەمدەكاتەوە و ئاسایشی توركیاش زیاتر پارێزراو دەكات".
باسی لەوەشكرد "ئێستا زیاتر لە 100 چەكداری پەكەكە لە ناوچەی ماكۆن، پاڵپشتی ئێران دەكەین ئەگەر شەڕی ئەوانە بكات، داواشیان لێدەكەین شەڕی پەكەكە لەو ناوچەیە بكەن چونكە مەترسی بۆسەر مان".