جیهانی

سوریا، ئەمەریكا بە دزینی نەوتی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوریا، ئەمەریكا بە دزینی نەوتی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكات
مەودا میدیا- 

ئاژانسی هەواڵی سوریا "سانا" ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند كاروانێكی چەكی ئەمەریكی چووەتە نێو خاكی سوریاوە لەڕێگای خاكی عیراقەوە.

سانا نووسیوویەتی "كاروانێكی سەربازیی هێزی داگیركەری ئەمەریكا لەڕێگەی دەروازەی سنووری پارێزگای حەسەكەوە چووەتە ناو سوریاوە كە بریتیی بوون لە هاوكاریی لۆجستی و پێكهاتبوو لە 50 بارهەڵگر چەك و دەبابە و چەندین جۆری دیكەی چەك و تەقەمەنی".

ئاژانسە سوریەكە ئەوەشی نووسیوە "لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا ئەمەریكا بەهەمان شێوەی چەكی جۆراوجۆری رەوانەی نێو خاكی سوریا كردووە بە مەبەستی خۆبەهێزكردنی لە ناوچەی جەزیرە بە ئامانجی دزینی نەوت و سامانی ژێر زەوی خەڵكی سوریا".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان