کوردستانی

دوو مزگەوت داخران... داوایەکی بەپەلە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


 دوو مزگەوت داخران... داوایەکی بەپەلە دەکرێت
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان رایگەیاند دوو مزگەوتیان داخستووە بەهۆی ئەوەی پێشنوێژخوێنەکەی تووشی کۆرۆنا بووە و باسی لەوەشکرد ئەو کەسانەی هاتوون بۆ نوێژ لەو دوو مزگەوتە پێویستە سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

سەباح حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان لە راگەیاندراوێکیدا دەڵێت "هەردوو مزگەوتی شێخ ئیبراهیم و شێخ عەبدولقادری گەیلانیمان لە شاری کەلار داخست بەهۆی ئەوەی هەردووکیان مامۆستایەکی ئایینی پێشنوێژی بۆ کردوون".

دەشڵێت "ئەو کەسانەی لەم دوو مزگەوتە نوێژیان کردووە بابچن پشکنینی کۆرۆنا بکەن".

Qaiwan
Qaiwan