کوردستانی

بەم شەوە زەنگی كارەسات لەم شارە لێدرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم شەوە زەنگی كارەسات لەم شارە لێدرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، پێویستە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان و خۆپارێزی بكەن چونكە دۆخەكە زۆر مەترسیدارە.

سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "داوا لە هاوڵاتیان دەكەین پابەندی تەواوی رێنمایی و خۆپارێزییەكان بن، چونكە دۆخەكە بە تەواوی مەترسیدارە".

وتیشی "تكا لە هاوڵاتیان دەكەین تا دەتوانن خۆپارێزی بكەن، خۆپارێزی تاكەكەسی لە ئێستادا زۆر باشە و پێویستە رێنماییەكانیش جێبەجێ بكەن، چونكە پاراستنی خۆتان پاراستنی خێزان و خانەوادەكەتانە".

باسی لەوەشكرد "هاوڵاتیان لەوە ئاگادار دەكەینەوە كە نەخۆشیەكە بووەتە مەترسی گەورەو پێویستە هاوكاری تەواوی تەندروستی و حكومەت بكەن تا كارەسات روونەدات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان