کوردستانی
بکوژێک لە دوای حەوت کاتژمێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شەوی سێشەممە لە بازاڕی دارەتوو کەسێک تەقەی کرد و بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش برینداربوو، پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت لە دوای حەوت کاتژمێر توانیویانە بکوژەکە دەستگیر بکەن.
شەوی سێشەممە لە بازاڕی دارەتوو کەسێک تەقەی کرد و بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکی دیکەش برینداربوو، پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت لە دوای حەوت کاتژمێر توانیویانە بکوژەکە دەستگیر بکەن.
پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند "دوای ئەوەی لە ناحیەی دارەتوو تۆمەتبارێك بە ناوی (ر.ك.ك) تەقەی لە هاووڵاتییەك بە ناوی (ا.ر.هـ) كرد و برینداری كرد، هەر بەهۆی تەقەكەشەوە بە داخەوە پۆلیسێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێم بە ناوی (سەرهەنگ عوسمان) چەند گوللـەیەی بەركەوت و شەهید كرا كە لە ئۆتۆمبێلی خۆیدا لەگەڵ خانەوادەكەی بە شەقامەكەدا تێپەڕیبوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە "کاتی رووداوەکە بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر چوار تیمی لە هێزەکانی پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە و دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای تۆمەتباردا".
ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای حەوت کاتژمێر پشكینین بۆ دوو گەڕەكی گەورەی شاری هەولێر و چەندین شوێن و ماڵی دیکە كە گومان دەكرا خۆی تێدا حەشاردابێت، توانرا 6:00ی بەیانی تۆمەتبار دەستگیربکرێت و بەپێی ماددەی 406 و رووبەڕووی یاسا كرایەوە و دانی نا بە تاوانەكەیدا".